قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » ڕابه‌ری ئه‌وانه‌ی كه عومره ده‌كه‌ن
ڕابه‌ری ئه‌وانه‌ی كه عومره ده‌كه‌ن
احسان بورهان ا‌لدین ئه‌م ڕابه‌ره كورته‌یه‌كه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی عومره كردن به‌شێوه‌یه‌كی پوخت وئاسان،وه پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌یه‌وێت عومره ئه‌نجام بدات هه‌وڵ بدات عومره‌كردنه‌كه‌ی هاو شێوه‌ی عومره‌كردنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بێت...پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
كتێبه‌كان
- تاك و حكومه‌ت له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدائه‌م په‌رتوكه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه ده‌رباره‌ی فه‌رمانڕه‌وایی و جێگای تاك تێیدا له روانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه، وه له سێ به‌ش پێك دێیت: یه‌كه‌م: روونكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی حكومه‌ت له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا. دووه‌م: روونكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی قانونی تاك له حكومه‌تدا له روانگه‌ی مافه‌كانیه‌وه كه پێویستهی تیایدا به‌شدار بێت. سێهه‌م: كۆمه‌ڵه مافێكی حكومه‌ت له‌سه‌ر تاكه‌كاندا.
دانه‌ر : عه‌بدولكه‌ریم زه‌یدان
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی تیشك http://www.tishkbooks.com
- ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێكی گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی
له بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info
- گه‌شتێك به نێو خۆشی و شادییه‌كانی به‌هه‌شتبه‌هه‌شت جێگای خۆشی و شادییه، خوای گه‌وره بۆ به‌نده باوه‌ڕداره‌كانی ئاماده‌ی كردووه كه نه هیچ چاوێك بینوێتی و نه هیچ گوێیه‌ك بیستویه‌تی و وه به خه‌یاڵی دڵی هیچ كه‌سێكدا نه‌هاتووه.
دانه‌ر : ئه‌یوب عه‌لی قازانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز












