قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الضحى
كوردی
سوره‌تی الضحى - تعداد آیات 11
مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَىٰ ( 3 )
په‌روه‌ردگارت ده‌ستبه‌رداری تۆ نه‌بووه‌و وازی له تۆ نه‌هێناوه‌و خه‌شمی لێ نه‌گرتوویت (ماوه‌یه‌ك وه‌حی نه‌هات بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کافرانی قوڕه‌یش وتیان، په‌روه‌ردگاری محمد وازی لێ هێناوه، ئیتر خوای گه‌وره به‌درۆی خسته‌وه).
وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَبُّكَ فَتَرْضَىٰ ( 5 )
له ئاینده‌دا په‌روه‌ردگارت ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تت پێده‌به‌خشێت که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بیت.
أَلَمْ يَجِدْكَ يَتِيمًا فَآوَىٰ ( 6 )
ئایا په‌روه‌ردگارت نه‌یبینیت به هه‌تیوی و خێرا ده‌رووی لێکردیته‌وه و لانه‌ی بۆ سازاندیت و حه‌واندیتیه‌وه؟!
وَوَجَدَكَ ضَالًّا فَهَدَىٰ ( 7 )
ئه‌ی سه‌رگه‌ردان نه‌بوویت و نه‌ت ده‌زانی چی بکه‌یت، هیدایه‌تی دایت و ڕێنموویی کردیت؟!
وَوَجَدَكَ عَائِلًا فَأَغْنَىٰ ( 8 )
ئه‌ی نه‌یبینیت که هه‌ژارو نه‌داریت، جا ماڵ و سامانی پێبه‌خشیت و ده‌وڵه‌مه‌ندی کردیت و بێ نیازی کردیت؟!
كتێبه‌كان
- زانستی باش خوێندنه‌وه‌ی قورئانمه‌به‌ست له زانستی باش خوێندنه‌وه ڕێك ده‌ركردنی وشه‌كانی قورئانی پیرۆز هه‌ر چۆن وه‌رگیراوه له پێغه‌مبه‌ری هه‌ره زمان پاراوه وه ( صلى الله عليه وسلم ) ، وه وتراوه مه‌به‌ست پێی پاراستنی زمانه له هه‌ڵه‌كردن له په‌رتووكی خوای گه‌وره‌دا ( قورئانی پیرۆز ).
دانه‌ر : دلێر خالد حه‌سه‌ن
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- مافی دانه‌ر له‌ڕوانگه‌ی فیقهی ئیسلامیه‌وه‌مافی دانه‌ر شێوه‌یه‌كه له‌شێوه‌ی مافه مه‌عنه‌ویه‌كان، یان مافی داهێنانه، كه هه‌ق ئه‌دات به دانه‌ر پارێزگاری له‌و هه‌وڵ وتێكۆشانه بكات كه به‌روبوومی بیروهۆشی خۆیه‌تی. وه دانه‌ر دوو مافی هه‌یه: یه‌كه‌میان : مافێكی ئه‌ده‌بیه كه به‌هه‌میشه‌یی مافی خۆیه‌تی و هیچ كه‌س ولایه‌نێك ناتواننێت لیی زه‌وت بكات. دووه‌م : مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه خۆی بڵاوی بكاته‌وه، یان پاش خۆی میراتگره‌كانی تاماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و.
دانه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێكی گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی
له بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info












